بەهۆی روودانی بومەلەرزەیەکەوە لە
ئازەربایجانی رۆژئاوای ئێران ١٧٠ کەس بریندار بوون.
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە:"
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، چەند بومەلەرزەیەک ئازەربایجانی رۆژئاوایان لە ئێران
گرتەوە، کە بەهێزترینیان گوڕەکەی ٥.٤ پلەی رێختەر بووە".
هاوکات ئەمیرعەباس چەعفەری بەڕێوەبەری گشتی
کۆنتڕۆڵی قەیرانی ئازەربایجانی رۆژئاوا رایگەیاند:" دوابەدوای رووداوەکە تیمە
فریاگوزارییەکان گەیشتوونەتە ئەو شوێنانەی بومەلەرزەکە تیایدا بەهێز بووە".
باسیلەوەشکرد:" تاوەکو ئێستا هیچ
بریندارێکی سەخت بوونی نییە، بەڵام ١٧٠ کەس کە لەکاتی روودانی بومەلەرزەکەدا
هەڵاتوون برینداربوون، سەرجەم بریندارەکانیش چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە،
هەروەها لێکۆڵینەوەکانیش بۆ دڵنیابوون لە زیانەکانی بومەلەرزەکە بەردەوامە".
هاوکات شەهرام میرزایی بەرپرسی رێکخراوی
مانگی سوور لە ناوچەکە وتی:" لە ئێستادا ١٠ تیم رەوانەی ئەو ناوچانە کراون کە
بومەلەرزە تیایاندا روویداوە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە زیانەکان بکەن".