سوودێکی دیکەی سەرسوڕهێنەری ڤیاگرا دۆزرایەوە

تەندروستی 05/10/2022

Alternate Text

توێژنەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، ڤیاگرا کە دەرمانێکە بۆ چارەسەرکردنی کێشە سێکسییەکان بەکاردێت، جگە لەو سوودەی بەهۆی پێکهاتەکەیەوە دەتوانێت خانە شیرپەنجەییەکان لەناو ببات.
بە گوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ، کە لە گۆڤاری ( Cell report medicine) بڵاوکراوەتەوە، دەرمانی ڤیاگرا جگەلەوەی چارەسەری کێشە سێکسییەکانی مرۆڤ دەکات، بەهۆی ئەو ماددە کیمییانەی لەناو پێکهاتەکەیدا هەیە، بە تایبەتی ماددەی ( فۆسفۆدیسترازی جۆری پێنجەم، خانە شێرپەنجەییەکان لەناودەبات.
بە گوێرەی توێژنەوەکە، دەرمانی ڤیاگرا خانە شێرپەنجەییەکانی ناو سورێنچک لەناودەبات و چارەسەرە کیمیاییەکانیش بۆ توشبوونی نەخۆشی شێرپەنجە چالاکتر دەکات.
ئەو توێژەرانەی توێژینەوەکەیان ئەنجامداوە، پێیان وایە، کە دەرمانی ڤیاگرا دەتواندرێت وەک دەرمانێکی کیمیای کارا بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجەی سورێنچک دابندرێت، هەروەها پێیان وایە، دەتواندرێت لە داهاتوودا پەرە بە دەرمانەکە بدرێت و بۆ رووبەڕووبوونەوەی جۆرەکانی دیکەی نەخۆشی شێرپەنجە بەکاربهێندرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا