تورکیا هێز رەوانەی قەتەر دەکات

جیهان 05/10/2022

Alternate Text

پەرلەمانی تورکیا رەزامەندیدا لەسەر ناردنی هێزی چەکداری وڵاتەکەی بۆ قەتەر، بۆ ئەوەی رۆڵ ببینن لە پاراستنی سەقامگیری ئەو وڵاتە لەکاتی یارییەکانی جامی جیهانی تۆپی پێی ٢٠٢٢.

ماڵپەڕی "TRT" ئاماژەی بەوەکردووە:" پەرلەمانی تورکیا داوایەکی سەرۆک کۆماری بۆ ناردنی هێزی چەکدار بۆ قەتەڕ بۆ ماوەی شەش مانگ قبوڵکرد، بۆ ئەوەی رۆڵ ببین لە پاراستنی ئارامی و سەقامگیری جامی جیهانی تۆپی پێی قەتەڕ کە بڕیاری مانگی داهاتوو لەو وڵاتە بەڕێوەبچێت ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" پێشبینی دەکرێت زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لەو ماوەیەدا بۆ ئامادەبوون لە یارییەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ سەردانی قەتەر بکەن، حکومەتی قەتەڕیش داوای لە وڵاتانی هاوپەیمانی کردووە رۆڵ ببین لە پاراستنی وڵاتەکە لە ماوەی بەڕێوەچوونی ئەو پاڵەوانێتییەدا ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا