بەهۆی تێکچوونی بارودۆخی تەندروستییەوە، بنیامین ناتانیاهۆ
گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
وتەبێژی حزبی لیکۆد رایگەیاند:" بنیامین
ناتانیاهۆ بارودۆخی تەندروستی تێکچووە و هەستی بە ماندوویەتی کردووە، بەوهۆیەشەوە
بە خێرایی رەوانەی نەخۆشخانە کراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" پشکنینەکانی سەرۆک وەزیرانی
پێشووی ئیسرائیل ئاسایی دەرچوون، بەڵام بڕیارە پشکنینی زیاتری بۆ
ئەنجامبدرێت".
بنیامین ناتانیاهۆ درێژترین ماوەی سەرۆک
وەزیرانی ئیسرائیلی هەبووە و لە ئێستاشدا سەرکردایەتی چەند حزبێکی راستڕەوی
وڵاتەکەی دەکات.
ناتانیاهۆ تەمەنی ٧٢ ساڵە و لە ساڵی ٢٠٠٩
تاوەکو ٢٠٢١ لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلدا بووە.