تەرمی ١٥ کۆچبەر لە کەناراوەکانی یۆنان دۆزرانەوە

جیهان 06/10/2022

Alternate Text

پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان دۆزینەوەی تەرمی ١٥ کۆچبەر و بێسەروشوێنبوونی ٢٠ کۆچىەری دیکەی راگەیاند.
پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان رایگەیاند:" بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەلەمێکی کۆچبەران لە کەنارەواکانی دوورگەی لیسبۆسی یۆنان لە ناوەڕاستی دەریای ئیجەدا ژێرئاوکەوتووە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" تاوەکو ئێستا تیمەکانمان توانیویانە پێنج کۆچبەر لە خنکان رزگار بکەن و تەرمی ١٥ کۆچبەری دیکەش دۆزراونەتەوە و هەوڵەکان بۆ رزگارکردنی کۆچبەرەکانی دیکەش بەردەوامە".
باسیلەوەشکرد:" بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو بەلەمەی ژێرئاو کەوتووە هەڵگری ٤٠ کۆچبەر بووە، واتا لە ئێستادا ٢٠ کۆچبەر بێسەروشوێنن".
پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان ئەوەشی ئاشکراکرد:" بە رووخساری تەرمی ئەو کۆچبەرانەدا کە دۆزراونەتەوە، وا دەردەکەوێت خەڵکی وڵاتانی ئەفریقا بن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا