بڕیارە بە مەبەستی بەشداریکردنی لە مەراسیمی
دانانی بەردی بناغەی پرۆژەیەکدا، ئەمڕۆ کازمی سەردانی سەر سنووری نێوان عێراق و
ئەردەن بکات.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق
رایگەیاند:" ئەمڕۆ پێنجشەممە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ بەشیر
هانی خساونە سەرۆک وەزیرانی ئەردەن، ئامادەی مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی
بەستنەوەی کارەبای عێراق بە شانشینی ئەردەنەوە دەبن".
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە ئەمڕۆوە پرۆژەکە
دەستپێدەکات و رێککەوتنی نێوان عێراق و ئەردەن لەسەر پێکەوەبەستنی کارەبای هاوبەش
ماوەی دوو ساڵ و دوو مانگیش دەخایەنێت، هەروەها
رێککەوتنەکە پشت بە ئاڵوگۆڕی وزە لەنێوان عێراق و ئەردەن دەبەستێت.