ئانی ئێرنۆ, ژنە نوسەری فەڕەنسی بووە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی بۆ ساڵی ٢٠٢٢.
ئەمساڵ کە براوەکانی خەڵاتەکانی نۆبڵ بەڕێوەدەچێت، ئانی ئێرنۆ نوسەری بە ڕەگەز فەڕەنسی لەدایکبووی ساڵی ١٩٤٠
بووە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ بواری ئەدەب.
ئێرنۆ لە خێزانێکی چینی کرێکار لەدایکبووە و لە شاری ئێڤیتۆت لە هەرێمی نۆرماندی گەورە بووە، لە زانکۆکانی رۆوێن و دواتریش برۆدۆ بڕوانامەی بەدەست هێناوە و بووە بە مامۆستای قوتابخانە.
ئەم ژنە نوسەرە بەردەوام بووە لە خوێندن و لە ساڵی ١٩٧١دا بڕوانامەی لە بواری ئەدەبی مۆدێرن بەدەست هێناوە، لە ساڵی ١٩٧٤یشدا بە ڕۆمانی "پاککراوەتەوە" دەستی بە کاری ئەدەبی کردووە کە ڕۆمانێکی ژیاننامەیی بوو
جگە لەوەی هەڵگری خەڵاتی نۆبڵە.
خاوەنی ١٣ خەڵاتی دیکەیە لە بواری ئەدەبدا و زیاتر لە ٢٠ کتێبی نوسیوە، زۆربەیان نامیلکەن و باس لە ڕووداوەکانی ژیانی و ژینگەی دەورووبەری دەکەن.
ئێرنۆ کۆمەڵێک وێنەی ژیانی لە ڕێی کتێبە کورتەکانیەوە خستووەتەڕوو لە ناویاندا "ڕووبەڕووبوونەوەی سێکسی، لەباربردن، نەخۆشی و مەرگی دایک و باوکی".
ئەندێرس ئۆلسۆن، سەرۆکی کۆمیتەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی لەبارەی کارەکانی ئێرنۆوە دەڵێت: "پێویست بە سازش کردن ناکات، بە زمانێکی سادە و زۆر بە ڕوون و پاکی ڕۆمانەکانی نوسراون".