پەرلەمانی عێراق هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان تاوتوێدەکات

عێراق 06/10/2022

Alternate Text

بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی ئاسایی خۆی ساز بکات و یەکێک لە تەوەرەکان تاوتوێکردنی دوایین هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەبێت.

بەگوێرەی خشتەی دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە رۆژی شەممە، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ بەڕێوەبچێت، شەش بڕگە تاوتوێ و خوێندنەوەیان بۆ دەکرێن، لەوانەش:

-سوێندخواردنی یاسایی لەلایەن بەشێک لە پەرلەمانتارانەوە

-تاوتوێکردنی تۆپبارانەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان

-خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای چارەسەری کێشەی زیادەڕۆییەکان

-خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای وەبەرهێنانی کانزایی

- خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای چاودێری کۆمەڵایەتی و خانەنشینکردنی کرێکاران

-گفتوگۆی گشتی

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا