لایەنگرانی سەدر بۆچی لە کچە پێشکەشکارێک توڕە بوون؟

عێراق 06/10/2022

Alternate Text

دوای ئەوەی پێشکەشکارێکی کەناڵی "الرابعة"ی عێراقی لە بەرنامەیەکیدا موقتەدا سەدری بە گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمەریکا تۆمەتبار کرد، لایەنگرانی سەدر هەڵیانکوتایەسەر بارەگای کەناڵەکە.

 لەمیانەی بەرنامەیەکی پەخشی راستەوخۆی کەناڵی "الرابعة" کچە پێشکەشکارێک بەناوی مونا سامی باسی لەوەکرد کە دوای پرۆسەی ئازادی عێراق سوپای مەهدی، باڵی سەربازی موقتەدا سەدر سەرجەم چەکەکانی بە سوپای ئەمەریکا فرۆشتەوە، بەوەش سەدان لایەنگری سەدر بە توڕەییەوە چوونەسەر بارەگای کەناڵەکە.

هەرچەندە هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا رێگری لە لایەنگرانی سەدر بکەن، بەڵام بەهۆی زۆری ژمارەی کەسە ناڕازییەکان هێزە ئەمنییەکان نەیانتوانی ئەو کارە بکەن.

مونا سامی، یەکێکە لە پێشکەشکار و میدیاکارە بەناوبانگەکانی عێراق و دەرچووی بەشی راگەیاندنی زانکۆی بەغدایە، لەدایکبووی ١٩٨٧ە و پێشتر لە چەند کەناڵێکی دیکەی عێراقی وەک پێشکەشکار کاری کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا