ژمارەیەک هاوڵاتی بانگهێشتی چالاکییەکی دیموکراسی دەکرێن، کە تێیدا مەسرور بارزانی
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئامادەی دەبێت و دەتوانن راستەخۆ پرسیار لە سەرۆک
وەزیران بکەن.
سبەینێ
هەینی لە چالاکییەکی دیموکراسیدا کە کاتژمێر ٧ی ئێوارە بڵاودەکرێتەوە و لەلایەن
رێکخراوێکی سەربەخۆوە رێکخراوە، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و
ژمارەیەک هاوڵاتیی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرۆک وەزیران هەرێم بانگهێشت دەکرێن.
لە
چالاییەکەدا، هاوڵاتییەکان کە سەرجەمیان لە کەسانی بیروڕا و هەڵوێست جیاواز
پێکهاتوون، دەرفەتیان پێدراوە بە خواستی خۆیان پرسیار لە مەسرور بارزانی سەرۆک
وەزیرانی هەرێم بکەن و ئازادانە لەسەر پرسیارەکانیان گفتوگۆی لەگەڵدا دەستپێبکەن.
ئەمەش
لەدوای ئەوەدێت، لەماوەی رابردوودا مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێم چەندین
جار لەگەڵ خوێندکاران و رۆژنامەنووسان گفتوگۆی کردووە و وەڵامی پرسیار و
تێڕوانینەکانی داونەتەوە.