دوای ئەوەی سەدر رایگەیاند پێویستە میلیشیاکانی قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق سڕبکرێت، خەزعەلی نیگەرانی خۆی لە بەیاننامەکەی سەدر دەربڕی و جەختیکردەوە، پێویستە بەبێ جیاوازی چەکی سەرجەم میلیشیاکان دابماڵدرێت.
قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق لە تویتێکدا سەبارەت بە بەیاننامەیەکی رەوتی سەدر لەبارەی میلیشیاکانی عێراقەوە ئاماژەی بەوەکرد:" به‌داخه‌وه ئه‌و ناوزڕاندنه به‌رامبه‌رم دووباره ده‌بێته‌وه لەلایەن رەوتی سەدرەوە".
ئەوەشی خستەڕوو:" له چه‌ند رۆژی رابردوودا پارێزگای به‌سره به‌دۆخێكی زۆر توندوتیژدا تێپه‌ڕی و ئاسایش و سامانی هاووڵاتییان كه‌وتنه ژێر هه‌ڕه‌شه"..
راشیگەیاند:" دەبێت به‌بێ جیاوازی چه‌كی ته‌واوی میلیشیاکان دابماڵدرێت و بخرێته ژێر چه‌تری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک رووبەڕووبوونەوەی چەکداری لەنێوان میلیشیاکانی عەسائیبی ئەهلی حەق و رەوتی سەدر لە بەسرە روویاندا‌و و بەوهۆیەشەوە زیانێکی زۆری ماددی و گیانی بە هاوڵاتییانی ئەو ناوچەیە کەوت.