به‌رگری شارستانی هه‌ولێر رایگه‌یاند، لەگەڕەکی بەختیاری
ئاگر له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلی كه‌وتەوە.
سه‌ركه‌وت كاڕه‌ش، وته‌بێژی به‌رگری بەڕێوەبەرایەتی
شارستانی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە:" ئەمشەو بەهۆکارێکی نادیار له گه‌ڕه‌كی
به‌ختیاری ئاگرێك له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌هلی کەوتەوە، تیمه‌كانمان گه‌یشتونه‌ته
شوێنی روداوه‌كه و له‌هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌دان ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئاگره‌كه له‌نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه
کەوتووەتەوە و مۆلیده‌یه‌كی كاره‌با گڕیگرتووه، دوای كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەکەش لێكۆڵینه‌وه
لە رووداوەکە ده‌كه‌ین ".