وەزارەتی
دەرەوەی روسیا لەسەر پێدانی چەک بە ئۆکرانیا لەلایەن فەڕەنساوە بانگهێشتی باڵیۆزی
فەڕەنسا دەکات بۆ روونکردنەوە .
بە گوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی
روسیا، ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی روسیاوە بانگهێشتی پیێر لیڤی باڵیۆزی
فەڕەنسا بۆ مۆسکۆ-ی پایتەختی روسیا کراوە، بۆ روونکردنەوە لەسەر پێدانی چەک بە
ئۆکرانیا لەلایەن فەڕەنساوە.
لە
بەیاننامەکەدا روسیا هۆشداری لە ئەگەری مەترسیدارتربوونی جەنگی نێوان روسیا و
ئۆکرانیای داوە لە زیادبوونی پڕچەککردنی ئۆکرانیا لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواوە داوە،
هەروەها جەختیکردووەتەوە، هاوکاریکردنی سەربازی ئۆکرانیا لەلایەن وڵاتانەوە هیچ
سوودێکی بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا نابێت.
روسیا
دووپاتیشیکردووەتەوە، کە هاوکاریکردنی ئۆکرانیا لەلایەن فەڕەنساوە دژی هەڵوێست و
هەوڵەکانی ئەو وڵاتەیە بۆ راگرتنی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا.