سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، کۆمپانیای
جێبەجێکاری پڕۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری بەردەوامە لەکارەکانی.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ئاماژەی
بەوەکردووە:" كارەکانی جێبەجێکردنی یەکتربڕی باخی بەختیاری پێی نایە قۆناغێکی
نوێوە و کۆمپانیای جێبەجێکار بەسەرپەرشتی ئەندازیارانی سەرۆکایەتی شارەوانی
بەردەوامە لە کارەکانی ".
یەکتربڕی باخی بەختیاری یەکێکە لە پڕۆژە
گرنگەکانی شارەوانی سلێمانی لەبواری رێگەوبان و بە دروستکردنی لۆدێکی زۆر لەسەر
شەقامی رێگەی تاسڵوجە- سلێمانی کەمدەکاتەوە.