کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی چۆن دەبێت؟

کوردستان 07/10/2022

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکان بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند:" ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری جیاجیا، خێرایی با لەنێوان ١٠ بۆ ١٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیکدەبنەوە لە تۆمارەکراوەکانی رۆژی پێشوو".

؛ئاماژەی بەوەشکرد:"سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک لە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو نزمتر دەبنەوە و خێرایی با لەنێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت".

بااسیلەوەشکرد:" بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی شارەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت: 

هەولێر : 39
سلێمانی : 38 
دهۆک : 37
کەرکوک : 41
هەڵەبجە : 39
زاخۆ : 38

سۆران : 35
گەرمیان : 41

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا