بایدن: هەڕەشەکانی پوتین راستەقینەن

جیهان 07/10/2022

Alternate Text

سەرۆکی ئەمەریکا رایەگیاند، هەڕەشەکانی ڤلادیمێر پوتین لەبارەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمییەوە راستەقینەن.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند:" هەڕەشەکانی ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا لەبارەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمییەوە لە جەنگی ئۆکرانیادا راستەقەینەیە و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە سوپای روسیا  بە تەواوەتی لاواز بووە".

ئاماژەی بەوەشکرد:" سەرۆکی روسیا کاتێک باس لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی یاخود چەکی بایۆلۆجی دەکات گاڵتە ناکات، لە ئێستادا مەتسری شەڕی ئەتۆمی گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی لەدوای قەیرانی مووشەکی کوبا لە ساڵی ١٩٦٢".

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت کە لە ماوەکانی رابردوودا، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی روسیا هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە جەنگی ئۆکرانیادا کردبوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا