بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تاوانبارێکی راگەیاند کە هەڵاتبوو.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند:" دوای ئەوەی مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردسات زانیارییان دەستکەوت لەسەر شوێنی تاوانبارێکی هەڵاتوو، کە لەلایەن دادگاوە سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێنراوە بۆ ماوەی حەوت ساڵ بەپێی ماددەی ٤٤٤ لە یاسای سزادان، بەڵام تاوانبار هەڵاتووە، توانرا بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:" تاوانبارەکە ناوی (ب.ع،م)ە و لەدایکبووی ١٩٨٨ە، لە ئێشتاشدا بە بڕیاری دادوەر ناوبراو بەندە، هەروەها جێی ئاماژەیە، تاوانبار پێشینەی تاوانی دزیکردنی هەیە و لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردسات داواکراو بووە".