رۆژنامەنووسێکی ئەوروپی باسلەوەدەکات، یانەی ریاڵ مەدرید بۆندی کەریم بنزیما نوێدەکاتەوە.
رۆژنامەنووسی بەناوبانگ فاربریزیۆ رۆمانۆ لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند:" یانەی ریاڵ مەدرید و کەریم بنزیما لەسەر نوێکردنەوەی بۆندی یاریزانەکە رێککەوتوون و راگەیاندنی نوێکردنەوەی بۆندی ناوبراو تەنها لەسەر کات وەستاوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" بۆندی یاریزانە فەڕەنسییەکە هەتاوەکو ٢٠٢٤ لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید نوێدەکرێتەوە، هەروەها هەریەکە لە فلۆرینتۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە و کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەر و ئیدارەی یانەکەش کۆکن لەسەر ئەوەی بۆندی هێرشبەرە فەڕەنسییەکە نوێبکەنەوە".