پزیشکێکی خۆراک ئاشکرایکرد، خواردنەوەی قاوە و لەکاتی نانخواردن دەبێتە هۆی
کەمی ماددەی ئاسن لە خوێندا.
رۆکسانا باکیر، پزیشکی خۆراکی ئەمەریکی بە ماڵپەڕی "نۆفۆستی"ی
راگەیاندووە:" خواردنەوەی قاوە لەکاتی نانخواردن لە بەیانیان و شەوان زیانی
هەیە و دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاسن لە خوێندا، نیشانەکانیشی بریتین لە شینبوونەوەی پێست، لاوازی،
هەناسەتەنگی و سەر سوڕخواردنە ".
روونیشیکردووەتەوە:" قاوە ماددەی بۆلیفینۆلی تێدایە، کە رێگری دەکات
لە هەڵمژینی ئاسن لە لەشدا ".
ئەو پزیشکە باسی لەوەشکردووە:" بە پێی توێژینەوەکان ئەو کەسانەی
لەکاتی نانخواردن قاوە دەخۆنەوە ٤٠٪ تا ٩٠٪ هەڵمژینی ئاسن لە لەشیان کەمدەبێتەوە
".