ئاشکرایە، قاوە تەنها خواردنەوەیەک نییە بۆ ئەو کەسانەی ناتوانن لە ئاست بۆنەکەیدا خۆیان بگرن، بەڵکو بووەتە هەستێک بۆیان و بەشێک لە ژیانیان، هەر لە قاوەی ئاسایی، کاپۆچینۆ و ئیسپرێسۆوە تاکو ئەمەریکانۆ و لاتێ.
زۆرێک لە ئێمە ئامادەیین بەیانییان زوو لە خەو هەڵبستین بۆ دەستپێکردنی رۆژەکەمان بە خواردنەوەی کوپێک قاوە بە پاساوی ئەوەی خواردنەوەی قاوەکە دەبێتە هۆی دوورکەوتنەوە لە خەواڵووی بەیانیان و باشبوونی دۆخی دەروونی، بەڵام بە گوێرەی ماڵپەڕی تەندروستی (THE HEALTH SITE)، چەندین لێکۆڵینەوە و توێژینەوە ئاشکرایانکردووە، خواردنەوەی کوپێک قاوە لە بەیانیاندا جگەلەوەی سوودێکی ئەوتۆیی نییە، دەبێتە هۆی زیان گەیاندنیش بە جەستە.
بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوە و توێژینەوەکان خواردنەوەی کوپێک قاوە لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی ئەمانە:
١- زیادەڕۆییکردن لە خواردنی قاودە دەبێتە هۆی زیادبوونی ئاستی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا
٢- ئاستی شەکر لە خوێنی نەخۆشانی شەکرە زیاد دەکات
٣- گرژکردنی گەدە و ریخۆڵە کاتێک بە گەدەی بەتاڵ بخورێتەوە
٤- تێکدانی هاوسەنگی هۆرمۆنەکانی تایرۆید لە جەستەدا
٥- ئاڵۆزبوون و تێکدانی دۆخی دەروونی کەسەکە