چی بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر هەموو رۆژێک خۆت بشۆیت؟

تەندروستی 05/11/2022

Alternate Text

ئاشکرایە، زۆرینەمان جێژ لە خۆشۆردن دەبینن و پێمانوایە رۆژانە خۆشۆردن بە پاکوخاوێنی و تەندروستی دەمانهێڵێتەوە، بەڵام پسپۆڕان بە پێچەوانەوە ئاشکرایدەکەن، هەموو رۆژێک خۆشۆردن جگەلەوەی سوودێکی بەرچاوی نییە لە رووی تەندروستییەوە، دەکرێت زیان بە تەندروستیش بگەیەنێت و هەوکردن و چوونە ناوەوەی بەکتریای زیانبەخشی بۆ ناو جەستە لێبکەوێتەوە.

رۆژنامەی "زە سەن"ی بەڕیتانیا لە بڵاوکراوەیەکدا لەبارەی سوود و زیانەکانی خۆشۆردنی رۆژانە لەسەر تەندروستی جەستە ئاماژەی بەوەکردووە:" ئەگەر تەواوی مرۆڤایەتی بەسەر سێ بەشدا دابەشبکەیت، ئەوا بەشێکیان خۆشۆردنی رۆژانەیان کردووە بە رۆتینێک و هەموو رۆژێک پێش چوونە سەرکار خۆیان دەشۆن، چێژ لەو رۆتینەیان وەردەگرن، پێیانوایە جگەلەوەی بە پاکوخاوێنی دەیانهێڵێتەوە و سوودی تەندروستیشی هەیە، کە ئەمە بە گوێرەی ئەو ئەنجامانەی بۆ توێژەران دەرکەوتووە، بۆچوونێکی هەڵەیە و خۆشۆردنی رۆژانە سوودێکی تەندروستی بەرچاوی نییە، بەڵکو لە هەندێک حاڵەتدا دەکرێت ببێتە هۆی زیانگەیاندن بە تەندروستی کەسەکە ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لە توێژینەوەکاندا دەرکەوتووە، کاریگەرییەکانی خۆشۆردنی رۆژانە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت، بە گوێرەی ئەو چالاکییانەی لە رۆژەکەدا ئەنجامیدەدەن، وەک وەزشکردن و کارکردن و ئەو کۆمەڵگە و ژینگەی تێیدا نیشتەجێییە، رەنگە هەندێک بەپێی کارەکەیان پێویستبکات هەموو رۆژێک خۆیان بشۆن لەبەرئەوەی لە ماوەی رۆژەکەدا ئارەقەیەکی زۆردەکەنەوە، کە لەم حاڵەتەدا ئەگەرچی سوودی تەندروستی ئەوتۆی نییە، زیانیشی نییە، بەڵام بەپێچەوانەوە بۆ کەسێک کە لەماوەی رۆژەکەدا بە ئەندازەی ئارەقکردنەوەی زۆر جووڵەیان نییە، خۆشۆردنی رۆژانە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە جەستەیان".

سەبارەت بە زیانەکان روونیشیکردووەتەوە:" خۆشۆردنی رۆژانە بە گشتی کەمبوونەوەی زیندەوەرە سوودبەخشەکانی سەر پێستی لێدەکەوێتەوە، کە یارمەتی هاوسەنگ هێشتنەوەی زەیتەکانی سەر جەستە دەدەن، هەروەها دەبێتە هۆی وشکبوونی پێست، کە ئەمەش دەکرێت ببێتە هۆی چوونە ناوەوەی بەکتریای زیانبەخش بۆ ناو جەستە و هەوکردنی ئەندامەکانی جەستەی لێبکەوێتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا