پسپۆڕانی بواری تەندروستی ئاشکرایانکرد،
کۆمەڵێک خۆراک کاریگەرییەکی زۆریان هەیە لەسەر بەهێزکردنی توانای سێکسی لە
پیاواندا.
جێنیفەر بیرمان، پزیشکی خۆراکی ئەمەریکی
ئاماژەی بەوەکردووە:" چەندین جۆری ڤیتامین و خۆراک هەن کە راستەوخۆ
کاریگەرییان لەسەر بەهێزبوونی توانای سێکسی پیاوان دەبێت و دەبێت لە ناو سیستمی
خۆراکدا گرنگی پێبدرێت ".
بە وتەی ئەو پزیشکە، باشترین خواردن بۆ بەهێزبوونی
توانای سێکسی ئەمانەن:
-سپێناخ
سپێناخ دەوڵەمەندە بە مەگنیسیۆم و هەوکردنی
دەمارەکان کەمدەکاتەوە، بەوەش جوڵەی خوێن زیاتر دەبێت و هەست بە میزاجێکی باش
دەکەیت.
-چوکلێت
خواردنی چوکلێت ئاستی سیرۆتۆنین و دۆبامین
لە مێشک زیاد دەکات، ئەوەش وات لێدەکات هەست بە دڵخۆشی و ئاسۆدەیی بکەیت، لەگەڵ
ئەوەشدا کاکاو جوڵەی خوێن زیاد دەکات و خوێن بۆ تەواو لەش دەگەیەنێت.
-پیاز
پیاز ماددەی لیکۆبینی دژە ئۆکسیدی تێدایە،
ئەو ماددەیەش هەمان کاریگەری ڤیاگرای دەبێت.
-چەرەسات و دانەوێڵە
ناوکی کاڵەگ دەوڵەمەندە بە زینک، کە سودێکی
زۆر بە غودەی پرۆستات دەگەیەنێت، چەرەسات،یش بەشێوەیەکی گشتی دەوڵەمەندن بە ترشی
ئۆمیگا ٣ و وەک وزە بۆ ئەو هۆرمۆنانە کار دەکەن کە بەرپرسن لە تەندروستی سێکسی.
-هەنار
هەنار ماددەی دژەئۆکسیدی تێدایە و دروستکردنی
سپێرم زیاد.
-سیر
سیر رێگری دەکات لە مەیینی خوێن، بەوەش
خوێن باشتر دەگاتە بەشەکانی خوارەوەی لەش و پسپۆڕان ئامۆژگاری هاوسەرەکان دەکەن کە
ئێواران سیر بخۆن.
-ئومیگا ٣
ئۆمیگا ٣ رێگری دەکات لە گیرانی دەمارەکان،
بەوەش خوێن باشتر جوڵە دەکات، ماسی تونەش بە باشترین رێگە بۆ بەدەستهێنانی ئۆمیگا
٣ دادەنرێت.
-مۆز
مۆز سەرچاوەیەکی سەرەکی بەدەستهێنانی
بۆتاسیۆمە، بەوەش کاریگەری ئەو خۆراکانە کەمدەکاتەوە کە بڕێکی زۆری سۆدیۆمیان تێدایە.