ڤیتامین B12، یەکێکە لەو ڤیتامینە بەسوودانە کە نەک تەنیا هاوکارە لە دروستکردنی خڕۆکەی سوور و DNA لە جەستەدا، بەڵکو رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە گەشەکردن و دروستکردنی خانەکانی مێشک و خانە دەمارییەکان و کەمی ئەو ڤیتامینەش لە جەستەدا دەبێتە هۆی توشبوونی کەسەکە بە چەندین نەخۆشی.
ماڵپەڕی ( TImes of hindistan) لە بڵاوکراوەیەکەدا، شەش خۆراکی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین B12 خستووەتەڕوو، کە بریتیین لەمانە:"
١- ماسی
٢- خواردنی دەریایی
٣- گۆشتی بێ چەوری
٤- هێلکە
٥- شیر و وەرگیراوەکانی
٦- سەوزەی دەوڵەمەند بە ڤیتامین B12".