بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان زیاتر لە دوو
دۆلاری چووەسەر و یەک بەرمیل نەوتی خاو بە سەروو ٩٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ماڵپەڕی "oilprice"ی تایبەت بە نرخی نەوت و
سوتەمەنی ئاماژەی بەوەکردووە:" نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان
بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٩٥ دۆلار و ٩٠ سەنت بۆ هەر بەرمیلێک ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" نرخی نەوتی خاوی ئەمەریکیش بەرزبووەتە و یەک
بەرمیل نەوت بە ٨٨ دۆلار و ٩٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت ".