ساونە یاخود حەمامی هەڵم چەندین سوودیان بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە و ساڵانێکی
زۆرە بۆ چارەسەر بۆ زۆر نەخۆشی بەکاردەهێندرێت.
بەگوێرەی ماڵپەڕی "stylecraze" سوودەکانی ساونا بریتین
لەمانە:
-لەش لە ژەهرەکان پاکدەکاتەوە
رۆژانە دەیان جۆری مەوادی کیمیایی ژەهراوی لەرێگەی ژینگە و ئەو خواردنانەی
دەیخۆین دەچنە لەشمانەوە، دانیشتن لە ناو ساونا و بەتایبەت ساونای وشک لەش لە
ماددە ژەهراوییەکان پاکدەکاتەوە.
-دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە
بەرزی پلەی گەرمی ناو ساونا ئاستی هۆرمۆنی دۆبامین و سیرۆتۆنین لە لەش زیاد
دەکات، کە بە هۆرمۆنی دڵخۆشی ناسراون و خەمۆکی و دڵەڕاوکێ کەمدەنەوە.
-فشاری خوێن دادەبەزێنێت
دانیشتن لە ناو ساونا دەبێتە هۆی فراوانبوونی دەمارەکان، بەوەش جوڵەی خوێن
هێمن دەبێتەوە و فشار لەسەر هەردوو پێ و سەر کەمدەبێتەوە، بەوەش جوڵەی خوێن
کەمدەبێتەوە.
-پێست دەپارێزێت
حەمامی هەڵم ترشییەکان و ئاستی خوێ لە پێست کەمدەکاتەوە، بەهۆیەوە پێستێکی
نەرمت پێدەبەخشێت و دەبێتە هۆی نوێبوونەوەی خانە مردووەکانی پێست.