پسپۆڕێکی بواری خۆراک چەند خۆراک و دەرمانێک دەخاتەڕوو، کە نابێت پێکەوە بخورێن، لەوانەش ( شیر و دەرمانی دژەهەوکردن و سەوزە گەڵا تۆخەکان و حەپی وارڤین و هاوشێوەکانی.
د.رەسوڵ کامەران ژاژڵەی پسپۆڕی بواری خۆراک لە نووسینێکدا، چەند دەرمان و خۆراکێک دەخاتەڕوو، خواردنیان پێکەوە زیان بە جەستە دەگەیەنێت، کە بریتیین لەمانە:
۱ ــــ سه‌وزه گه‌ڵا تۆخه‌کان و حه‌پی وارڤارین و هاوشێوه‌کانی : سه‌وزه گه‌ڵا تۆخه‌کان سپێناخ و که‌له‌رم و بڕۆکلی کارێگه‌ری وارڤارین که‌م ده‌که‌نه‌وه که دژی جه‌ڵته و مه‌ینی خوێن به‌کاردێت
۲ ـــ شیر و ده‌رمانی دژه‌هه‌وکردن ( ئه‌نتی بایۆتیک ) :شیر نابێت بخورێته‌وه یان تێکه‌ڵ بکرێت له‌گه‌ڵ ئه‌نتی بایۆتیکی وه‌ک کیفلێکس ، سپڕۆدار ، ئه‌مۆکسیل ، فلاجیل
٣ ـــ ماست و په‌نیر و شیر له‌گه‌ڵ تێتراسایکلین نابێت بخورێن : هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌رمانانه‌ی دڵه‌کزێ و گه‌دده که مادده‌ی کالسێومیان تێدایه
٤ ـــ چه‌ره‌س و ناو‌کی که‌تان و به‌رهه‌مه‌کانی سۆیا له‌گه‌ڵ حه‌پی ثایرۆکسین ( بۆ سستی غوده‌ی ده‌ره‌قی و پاش نه‌شته‌رگه‌ری لابردنی غوده‌ی ده‌ره‌قی به‌کار دێت : چونکه کاریگه‌ری که‌م ده‌که‌نه‌وه
٥ ـــ مۆز و خوێی پزیشکی نه‌خۆشی فشاری خوێن نابێت بخورێن له‌گه‌ڵ :
ـــ ده‌رمانی زه‌غت و سستی دڵ گرووپی ( ACI ) : وه‌ک کاپۆتین و لۆسارتان و ئینالپریل
ـــ هه‌ندێ ده‌رمانی میز پێکردن که بۆ زه‌غت و سستی دڵ دێن : وه‌ک سپرانۆلاکتۆن و ترای ئه‌مایترین
چونکه ئاستی پۆتاسێوم له خوێن دا به‌رز ده‌که‌نه‌وه و ده‌بێته هۆی دڵه‌کوتێ و ناڕێکی لێدانی دڵ
٦ ــــ گره‌یپ فروت و شه‌ربه‌تی گره‌یپ فروت له‌گه‌ڵ :
ــــ حه‌پی دابه‌زینی کۆلیستڕۆڵ و چه‌وری خوێن جۆری ستاتین وه‌ک زۆکۆر نابێت بخورێت چونکه کاریگه‌ری ده‌رمانه‌که زیاد ده‌کات، بۆیه ئه‌گه‌ری کاریگه‌ری لاوه‌کی وه‌ک زۆرتره
ـــ هه‌ندێ ده‌رمانی دژی حه‌ساسیه‌ت و کۆکه: چونکه کاریگه‌ری ده‌رمانه‌که زیاد ده‌کات
ـــ ده‌رمانی زه‌غت و سستی دڵ گرووپی ( Calcuim channel bloker ) : وه‌ک ئه‌ده‌لات چونکه کاریگه‌ری ده‌رمانه‌که زیاد ده‌کات
ـــ هه‌ندێ ده‌رمانی که‌م کردنه‌وه‌ی به‌رگری له‌ش :وه‌ک سایکلۆسپۆڕین چونکه کاریگه‌ری ده‌رمانه‌که زیاد ده‌کات".