رۆژنامەیەکی فەڕەنسی ئاشکرایکرد، ٨٠٪ی جامی جیهانی تۆپی پێ لە زێڕ
دروستکراوە و بەهاکەی نزیکەی ١٨ ملیۆن یۆرۆیە.
رۆژنامەی "FULLSPORTS"ی فەڕەنسی تایبەت بە بواری
وەرزشی بڵاویکردووەتەوە:" کێشی جامی جیهانی تۆپی پێ شەش کیلۆ و ١٧٥ غرامە،
٨٠٪ی لە زێڕی عەیارە ١٨ دروستکراوە و ٢٠٪یشی لە بەردی ملاکێت دروستکراوە، کە بە
یەکێک لە بەردە گرانبەهاکان دادەنرێت و بەهاکەشی نزیکەی ١٨ ملیۆن یۆرۆیە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" بەرزی ئەو جامە ٤٠ سانتیمەرە و بە یەکێک لە
گرانبەهاترین خەڵاتەکان لەسەر ئاستی جیهان دادەنرێت ".
بۆ یەکەمینجار جامی جیهانی تۆپی پێ لە ساڵی ١٩٣٠ ئەنجامدرا و چەند جارێک
گۆڕانکاری لە شێوازی جامەکەی کراوە.