دادگای وەرزشی خولی تۆپی پێی ئیتاڵی خۆسێ مۆرینیۆ، راهێنەری یانەی رۆمای بۆ
بۆ دوو یاری داهاتووی یانەکە راگرت.
ماڵپەڕی "RT"
ئاماژەی بەوەکردووە:" بەهۆی مامەڵەکردن بەشێوەیەکی نەشیاو و هێرشکردنەسەر
ناوبژیوانی یاری هەردوو یانەی رۆما و تۆرینۆی ئیتاڵی، دادگای وەرزشی خولی تۆپی پێی
ئەو وڵاتە بڕیاریداوە بۆ دوو یاری داهاتووی یانەی رۆما خۆسێ مۆرینیۆی راهێنەری ئەو
یانەیە رابگرێت ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" بە پێی ئەو بڕیارە مۆرینیۆ لە هەردوو یاری
داهاتووی رۆما بەرامبەر بە بۆڵۆنیا و میلان ئامادە نابێت، کە بڕیارە سەرەتای ساڵی
داهاتوو ئەنجام بدرێن ".
لەئێستادا رۆما لە پلەی حەوتەمی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیادایە و خاوەنی ٢٧
خاڵە.