درێژترین پیاوی جیهان کە بەڕەگەز تورکییە،
چووەتە ئەمەریکا و بەدوای هاوسەرێکدا دەگەڕێت.
رۆژنامەی "دەیلی مەیڵ"ی بەریتانی
ئاماژەی بەوەکردووە:" سوڵتان کوسینی بەڕەگەز تورکی کە باڵای ٢٥١ سانتیمەرە،
دوای ئەوەی بۆ ماوەی یەک ساڵ بەمەبەستی دۆزینەوەی هاوسەر چووە روسیا و شکستی هێنا،
لە ئێستادا بەهەمان مەبەست چووەتە ئەمەریکا ".
ئەو پیاوە تورکییە باسی
لەوەکردووە:"دەوترێت ژنانی روسیا بۆ هەمیشە ئاشقی هاوسەرەکانیان دەبن، لەگەڵ
ئەوەشدا جوان و میهرەبانن ".
پێشتر، لە ساڵی ٢٠١٣ سوڵتان کۆسین هاوسەرگیری
لەگەڵ ژنێکی بەڕەگەز سووری کردووە، کە باڵای ١٧٥ سانتیمەتر بووە.