یاری نێوان عێراق و کۆستاریکا بەهۆکارێکی سەیر هەڵوەشایەوە

وەرزش 17/11/2022

Alternate Text

یەکێتی تۆپی پێی عێراق رایگەیاند، شاندی هەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆستاریکا لە دواساتەکاندا رەتیکردەوە بێتە ناو خاکی عێراق و لە شاری بەسڕە یارییەکی دۆستانە لەگەڵ عێراق ئەنجام بدات.

یەکێتی تۆپی پێی عێراق لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" لەکاتێکدا هەمووان چاوەڕوانی ئەوە بوون هەڵبژاردەی کۆستاریکا لە رێگەی کوێتەوە بێنە ناو خاکی عێراق و  ئێوارەی ئەمڕۆ یارییەکی دۆستانە لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق ئەنجام بدەن، بەڵام لە دوایین ساتەکاندا رەتیانکردەوە بێنە ناو خاکی عێراق ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" سەرەتا شاندی کۆستاریکا دەیانویست بەبێ مۆرکردنی پاسپۆرتەکانیان بێنە ناو خاکی عێراقەوە، هەرچەندە بە پێی یاسا هیچ کەسێک بۆی نییە ئەو کارە بکات، بەڵام لەپێناو هەڵوەشاندنەوەی یارییەکە حکومەتی عێراق بڕیاریدا هەموو ئاسانکارییەکیان بۆ بکات، تەنانەت گواستنەوەیان بە فڕۆکەیەک لە کۆێتەوە بۆ بەسڕە، بەڵام ئەوان بەڵێنەکەیان نەبردە سەر و پەشیمان بوونەوە ".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:" یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئامادەکارییەکی زۆری بۆ ئەو یارییە کردبوو، تەنانەت هەڵبژاردەی کۆستاریکا لەسەر ئەرکی حکومەتی عێراق مەشق و راهێنانیان لە وڵاتی کوێت ئەنجامدەدات، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەکی زۆر هاندەر پلیتی یارییەکەیان کڕیبوو، کە دواتر بۆیان دەگەڕێندرێتەوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا