بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکەم یاری مۆندیالی
٢٠٢٢ لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی قەتەڕ و ئیکوادۆر دەستپێبکات.
چاوەڕوان دەکرێت کاتژمێر ٧ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە
یاریگای خۆڕ لەقەتەڕ یەکەمین یاری جامی جیهانی ٢٠٢٢ لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی
قەتەڕ و ئیکوادۆر دەستپێبکات.
هەڵبژاردەی قەتەڕ بۆ یەکەمینجارە میوانداری
لە پاڵەوانێتییەکە دەکات و یەکەمینجاریشە بەشداری تێدا بکات، هەڵبژاردەی ئیکوادۆریش
بۆ جاری چوارەمە بەشداری لەو پاڵەوانێتییە بکات.
هەردوو هەڵبژاردەی قەتەڕ و ئیکوادۆر لەگەڵ
هۆڵەندا و سەنیگال لە گروپی یەکەمی پاڵەوانێتییەکەدا.