بەهۆی دروستبوونی پێکان لە رانیدا، کەریم بنزیمە شاندی هەڵبژاردەکەی
بەجێهێشت و بەشداری مۆندیال ناکات.
میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، کەریم بنزیمە هێرشبەری هەڵبژاردەی
فەڕەنسا و یانەی ریاڵ مەدرید لە رانیدا تووشی پێکان بووە و بەوهۆیەشەوە شاندی
هەڵبژاردەکەی بەجێدەهێڵێت و بەشداری مۆندیال ناکات.
هاوکات نابراو پەیامێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" لە
ژیانمدا هەرگیز کۆڵنادەم، بەڵام دەبێت بیر لە هەڵبژاردەکەم بکەمەوە وەک ئەوەی
هەیمیشە دەیکەم، هەستێک پێمدەڵێت کە شوێنەکەم بۆ کەسێکی دیکە جێبهێڵم کە بتوانێت
هاوکاری تیمەکە بکات".