میدیایەکی نزیک لە سوپای پاسداران ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ یەکشەممە. کەتایون
ریاحی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.
ماڵپەری تەسینمی نزیک لە سوپای پاسداران بڵاویکردەوە:" بە تۆمەتی
بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی درۆ و هاوکاریکردنی بڵاوکردنەوە دڵەراوکێ و پشێوی و ئاژاوە،
کەتایون ریاحی ناسراو بە زولەیخا، سینەماکاری پێشووی ئێران دەستگیرکرا".
ئاماژەی بەوەشکرد:" هێزە ئەمنییەکان ناوبراویان لە ڤێلاکەی خۆی کە
دەکەوێتە نزیکی قەزوینەوە دەستگیرکردووە".
باسیلەوەشکرد:" پێش دوو مانگ هێزە ئەمنییەکان ویستوویانە کەتایون دەستگیربکەن،
بەڵام بەرلەوەی هێزە ئەمنییەکان بگەن ناوبراو توانیویەتی لە شوێنی مانەوەی
هەڵبێت".
کەتایون ریاحی یەکێک بوو لەو هونەرمەند و کەسایەتییانەی لە سەرەتای
سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکانی ئێرانەوە پشتگیریکردن و لە پۆستێکدا وێنەی خۆی بەبێ
لەچک بڵاوکردەوە و نووسیبووی:" ژنانی ئێران یەکدەنگن و درۆ بەسە".