لەسەر خۆپیشاندانەکان؛ یاریزانانی ئێران سرودی نیشتیمانی وڵاتەکەیان نالێنەوە

وەرزش 21/11/2022

Alternate Text

سەرجەم یاریزانانی ئێران لە یاری هەڵبژاردەکەیان بەرامبەر ئینگلتەرا سرودی نیشتیمانی وڵاتەکەیان نەوتەوە، کە ئەمڕۆ لە میانەی یارییەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ لە قەتەڕ بەڕێوەچوو.

لە یەکەم یاری هەڵبژاردەی ئێران لە مۆندیالی ٢٠٢٢، وەک ناڕەزایەتییەک بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و شارەکانی دیکەی ئێران، هیچکام لە یاریزانانی ئێران سرودی نیشتیمانی وڵاتەکەیان نەوتەوە.

هاوکات، بەشێک لە هاندەرانی هەڵبژاردەی ئێران بە چەندین دروشم بۆ پاڵپشتیکردنی خۆپیشاندانەکان ئامادەی یارییەکە بوون.

ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ یەکەمین یاری جامی جیهانی ٢٠٢٢ی قەتەڕ لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی قەتەڕ و ئیکوادۆر دەستیپێکرد، کە بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە بەرژەوەندی ئیکوادۆر کۆتاییهات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا