ئایا راستە لە ئیدارەی راپەڕین سیستەمی غازی فڕنێک تەقیوەتەوە

کوردستان 24/11/2022

Alternate Text

دوای ئەوەی ئەمڕۆ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان هەواڵ و ڤیدیۆی تەقینەوەی سیستەمی غازی فڕنێک بڵاوکرایەوە، سەرپەرشتیاری ئیدارەکە رایگەیاند کە رووداوەی لەو شێوەیە رووینەداوە.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هیوا قەڕنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بە BMC راگەیاند، لە سنووری ئیدارەکەماندا رووداوی تەقینەوەی سیستەمی غاز تۆمارنەکراوە".

هاوکات کە هیوا قەڕنی لەکاتی قسەکردنی لەگەڵ BMC سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەڕینی دەکرد، وتی:" ئەو رووداوە بە هیچ شێوەیەک راست نییە و "ئەسڵ و ئەساسی نییە".

جێی ئاماژەدانە، بەیانی ئەمڕۆ، هەواڵ و گرتە ڤیدیۆی گڕگرتنی شوێنێک بڵاوکرایەوە کە دەوترا ئیدارەی راپەڕینە و سیستەمی غازی فڕنێک تەقیوەتەوە، بەبێ ئاشکراکردنی هیچ زانیارییەکی دیکە، بەڵام سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین راستی و دروستی سەرجەم هەواڵەکانی رەتکردەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا