کۆبوونەوەی سەرۆکی یەکێتی و سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان دەستیپێکرد

کوردستان 24/11/2022

Alternate Text

کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی لەگەڵ سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان دەستیپێکرد.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست BMC کەوتووە، دوای ئەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشطمانی کوردستان بانگهێشتی سەرۆکی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کرد، لە ئێستادا سەرکردەی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان گەیشتوونەتە هاوینەهەواری دوکان و لەلایەن ناوبراوەوە پێشوازییان لێکرا.
هاوکات زانیارییەکان ئەوەدەخەنەڕوو، کۆبوونەوەی نێیوان بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم لە ئێستادا دەستیپێکردووە و دوای کۆبوونەوەکەش زانیاری زیاتر دەخرێتەڕوو.
جێی ئاماژەیە سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی دەیەوێت لە رێگەی ئەم کۆبوونەوەیە کۆدەنگی لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێم دروستبکات بۆ چارەسەری کێشەکان بەپێی دەستوور و بەپێی بەرژەوەندی گشتی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا