لە سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر توتنی نێرگەلەدا گیرا

کوردستان 24/11/2022

Alternate Text

بەهۆی بەسەرچوونی ماوەی بەكارهێنان، لیژنه هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕێكی زۆر توتنی نێرگەلەدا دەگرێت و لەناویدەبات.

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە راپۆڕتێکدا بڵاویکردەوە:" ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی بەسەرچوون و نەشیاوی بۆ بەكارهێنان، لیژنەكە دەستی بەسەر (٣١٢) كارتۆن توتنی نێرگە لە جۆری (العراب)ـدا گرتووە كە خاوەنەكەی بەنیازبووە بیفرۆشێت".

ئەوەشی خستەڕوو:" هەر یەكێك لەو كارتۆنانە (١٢٠) پارچە توتنی نێرگەلەی تێدایە، بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە تەواوی توتنە دەستبەسەردا گیراوەكە لەناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبون لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی رووبەڕووی رێکكاری یاسایی دەكرێتەوە".

بەپێی رێنماییەكانی تەندروستی، كێشانی نێرگەلە زیان بەتەندروستی بەكارهێنەرانی دەگەیەنێت، لەكاتی بەسەرچوونی تام و بۆن و توتنەكەیدا زیانەكەی چەند بەرامبەر دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا