لە چوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ی
قەتەڕ، بڕیارە ئەمڕۆ چوار یاری دیکەی پاڵەوانێتییەکە بەڕێوەبچێت.
بەگوێرەی خشتەی یارییەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەڕ،
کاتژمێر ١ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئێران و وێڵز بەڕێوەدەچێت،
کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆش یاری نێوان قەتەڕ سەنیگال بەڕێوەدەچێت.
هاوکات، لە کاتژمێر ٧ی ئێوارەدا هەردوو هەڵبژاردەی
هۆڵەندا و ئیکوادۆر رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە، دوا یاری ئەمڕۆش لە کاتژمێر ١٠ی شەو لە
نێوان ئەمەریکا ئینگلتەرا بەڕێوەدەچێت.
ئەمەش لەکاتێکدا، رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە یارییەکانی
مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەڕ دەستپێکرد و بڕیارە رۆژی ١٨ی مانگی داهاتوو کۆتا یاری
پاڵەوانێتییەکە بەڕێوەبچێت.