لە هیندستان چوار کچ پیاوێک
دەڕفێنن و دەستدرێژی دەکەنە سەر.
ماڵپەڕی "FIRST
POST" ئاماژەی بەوەکردووە:" لە ناوچەی بنجاب لە هیندستان
چوار کچ بە ئۆتۆمبێلێک کرێکارێک دەڕفێنن و دوای بێهۆشکردنی دەستدرێژی دەکەنە سەر ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:"
سەرەتا کرێکارەکە سەر ئۆتۆمبێکی کچەکان کەوتووە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش ماددەیەکی
بێهۆشکەری رژاندووەتە دەموچاوی و لەئەنجامدا پیاوەکە بێ هۆش بووە ".
ماڵپەڕەکە بڵاویکردووەتەوە:"
پیاوەکە هاوسەری هەبووە و باسی لەوەکردووە کە دوای رفاندنی چاو و دەستیان
بەستیوەتەوە و دەستدرێژیان کردووەتە سەر ".