دەروازەی سنوری پەروێزخان رایگەیاند، جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی
نێودەوڵەتی پەروێزخان ئاساییە.
بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان ئاماژەی
بەوەکردووە:" ئەو دەنگۆیانەی لە بەشێک لە سایت و پەیج و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
بڵاوکراونەتەوە، سەبارەت بە داخستنی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، سەرجەمیان
دوورن لە راستییەوە ".
باسی لەوەشکردووە:" جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی
پەروێزخان ئاساییە، بەڵام بەهۆی لەکارکەوتنی سیستمی هاتووچۆی گەشتیاری کۆماری
ئیسلامی ئێرانەوە، ئەمڕۆ هەینی هاتووچۆی گەشتیاریی لە دەروازەکەمان لە کاتژمێر ١١:٠٠ی
پێشنیوەڕۆ تاکو کاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارە راگیرا ".
روونیشیکردووەتەوە:" لەئێستادا ئەو گرفتە چارەسەر کراوە و
هاتووچۆی گەشتیاریش لە دەروازەکەمان ئاسایی بووەتەوە ".