شارەزایەکی تەکنەلۆژی ئاشکرایکرد، نابێت هیچکات ئەو ئەپانە بکرێنەوە کە
سەرچاوەیان نادیارە.
دینیس کۆفیکۆڤ، شارەزای بواری تەکنەلۆژی بە ماڵپەڕی "prime"ی
راگەیاندووە:"لە پێناو خۆپاراستن لە هاککردن و چاودێریکردنی مۆبایلەکانمان
لەلایەن کەسانی دیکەوە، پێویستە ئەپەکان لە هەردوو پرۆگرامی (google
play, appstore)یەوە
دابەزێندرێن، یاخود لەو کۆمپانیایەی بەرهەمیهێناوە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" پێش دابەزاندنی هەر ئەپێک پێویستە دڵنیابین
لەوەی ڤایرۆسی تێدانییە، بەکارهێنانی بەرنامەی دژەڤایرۆسیش کاریگەرییەکی زۆری
دەبێت لەسەر پاراستنی هەژمارەکانمان ".
روونیشیکردووەتەوە:" پێویستە هەژمارەکانمان پاسۆردێکی بەهێزیان هەبێت،
بەشێوەیەک لە ژمارە و پیت لەخۆ بگرێت، بۆ ئەوەی بەزاندنی ئاسان نەبێت ".