وەزارەتی کارەبا دوو بڕیاری نوێی دەرکرد و
یەکێک لە بڕیارەکانیش ئەوەیە، کە نابێت بە هیچ شێوەیەک نووسراوی پێدانی سەرچاوەی
دووەمی کارەبا بۆ یەک شوێن هەبێت.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم
رایگەیاند:" وەزارەتی کارەبا بۆ رێکخستنی پێدانی کارەبا و دادپەروەری لە
پێدانی کارەبا دوو بڕیاری دەرکرد و بە نووسراوی فەرمی ئاگاداری تەواوی
بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی کردووەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" یەکێک لە بڕیارەکان
ئەوەیە، کە نابێت بە هیچ شێوەیەک نووسراوی پێدانی سەرچاوەی دووەمی کارەبا بۆ یەک
شوێن هەبێت، بەڵکو دەبێت هەموو هاوبەشانی کارەبا یەک کارەبای نیشتمانیان
هەبێت".
باسیلەوەشکرد:" بڕیاری دووەمیش ئەوەیە،
کە پێدانی کارەبای بەردەوام نابێت بۆ هیچ شوێن و هاوبەشێک هەبێت و دەبێت
هەموولایەک یەک بڕ کارەبای پێبدرێت".
وەزارەتی کارەبا ئەوەشیخستەڕوو:" وەزارەتی کارەبا لە ڕێگای لیژنەیەکی تایبەت بەدواداچوون و پێداچوونەوە
بە هەموو ئەو شوێنانەشدا دەكات كە دوو سەرچاوەی كارەبا یان کارەبای بەردەوامیان
هەیە و رێککارەکان لەسەریان جێبەجێدەکرێن".