کەی کۆتایی بەم شەپۆلی بارانبارینە دێت؟

کوردستان 26/11/2022

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکان ئەگەری دروستبوونی تەمێکی سوک هەیە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە:" ئەمڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران بە شێوەی پچر پچر, هەندێکجاریش بارانی بە لێزمە دەبێت بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" سبەی یەکشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکاندا, لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری دروستبوونی تەمێکی سوک هەیە لە کاتەکانی بەیانی زوودا ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو لەئەمڕۆدا:

هەولێر : 18

سلێمانی : 16

دهۆک : 17

کەرکوک : 20

هەڵەبجە : 17

زاخۆ : 17

سۆران : 12

گەرمیان : 23

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا