کریستیانۆ رۆناڵدۆ بووە یەکەم یاریزانی تۆپی پێ لە پێنج خولی مۆندیالدا گۆڵ
تۆمار بکات.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی تۆپی پێی برتوگالی لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک
ئاماژەی بەوەکردووە:" گۆڵکردن لە پێنج خولی جامی جیهانی تۆپی پێ بەدیهێنانی
خەونێکە کە هەرگیز بوێری ئەوەم نەبووە بیری لێ بکەمەوە، بەڵام سەلماندی کە هیچ
شتێک ئەستەم نییە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" شانازیکردنم بە نوێنەرایەتیکردنی هەڵبژاردەی
برتوگال بەهیچ شتێک بەراورد ناکرێت، تەنها ئەو کاتە نەبێت کە گۆڵ بۆ هەڵبژاردەکەم
تۆمار دەکەم ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆناڵدۆ لەهەریەکە مۆندیالەکانی ٢٠٠٦، ٢٠١٠، ٢٠١٤ سەروو
یەک گۆڵی تۆمارکردووە، بەڵام لە مۆندیالی ٢٠١٨ چوار گۆڵی تۆمارکرد.