بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی
رایگەیاند، یەکەمین سەنتەر بۆ چارەسەری جەڵتەی مێشك بەدەرمان لەسەر ئاستی عێراق لەنەخۆشخانەی
شار لە سلێمانی کرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی
بەوەکردووە:" لە نەخۆشخانەی شار یەکەمین سەنتەر بۆ چارەسەری جەڵتەی مێشك بەدەرمان
لەسەر ئاستی عێراق کرایەوە، کە دەبێت نەخۆش دوای پشکنینی ورد و دەستنیشانکردنی
بەحاڵەتی جەڵتەی مێشك بەکەمترین کات بگەیەنرێتە نەخۆشخانە ".
باسی لەوەشکردووە:" ئەو بەشە لەرێگای
پزیشك و کارمەندانی تایبەت چارەسەری بەدەرمان بۆ بکرێت، کردنەوەی ئەم بەشانەش
بەرەوپێش چوونی زانستی پزیشکی لەسەر هەموو ئاست و پسپۆرییه جیاوازەکان لەشاری
سلێمانی، بەهەوڵ و ماندووبونی پزیشکان وایکردووە سلێمانی پێشەنگی کەرتی تەندروستی
بێت " .