پرسی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و گەڕاندنەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان دەدرێتە ئەنجومەنی وەزیران

کوردستان 26/11/2022

Alternate Text

سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد، لیژنەکەیان راپۆڕتێکی چەند تەوەرەییان ئامادەکردووە و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانیان کردووە، کە یەکێک لە تەوەرەکان پرسی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و گەڕاندنەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکانیانە بۆیان، دەشڵێت، لە ئێستادا چاوەڕوانی وەزیری دارایی دەکەن، بۆ ئەوەی لە پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر ئەو راپۆڕتە بکەن.

زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە هەوڵی لیژنەکەیان بۆ چارەسەرکردنی پرسی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و گەڕاندنەوەی مووچە پاشەکەوتکراوەکانی فەرمانبەران، ئاماژەی بەوەکرد:"  وەک لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان راپۆرتێکمان ئامادەکردووە و پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیرانمان کردووە بۆئەوەی وەزیری دارایی بێتە پەرلەمان و گفتوگۆی لەسەر بکەن".  

ئەوەشی خستەڕوو:" راپۆرتەکە لە ١٢ یاداشتی پەرلەمانتاران پێکھاتووە و چەند تەوەرێک لە خۆدەگرێت کە گرنگترینیان بابەتی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و مووچە پاشەکەوتکراوەکانە بۆیان".  
روونیشیکردەوە:" لە ڕاپۆرتەکەدا وەک پەرلەمانتاران داوامان کردووە حکومەت چارەسەرێک بۆ مووچە پاشەکەوتکراوەکان بدۆزێتەوە، هەروەها بەو پێیەی کە ھاوڵاتییان قەرزاری حکومەتن، بەشێک لە مووچە پاشەکەوتکراوەکانیان بخرێتە بری قەرزەکانیان". 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا