کەمێک پێش ئێستا، فازڵ میرانی وەکو بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیاریکرا.
بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC، ئەمڕۆ شەممە، مەکتەبی سیاسی پارتی کۆبووەوە، کە تێیدا فازڵ میرانی وەک بەرپرسی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی دیاریکرا.
شایەنی باسە، رۆژی ٢٤ی ئەم مانگەش، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیاریکران، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆشیاندا، فازڵ میران-یان وەک بەرپرسی دەستە کارگێڕی دیاریکرد.
هەروەها، پێش ئەنجامدانی کۆنگرەی ١٤ی پارتی، فازڵ پۆستی سکرتێری مەکتەبی سیاسی هەبوو، بەڵام لە کۆنگرەدا ئەو پۆستە نەما و لەبری ئەو بەرپرسی دەستەی کارگێڕی دانرا.