گۆڕی ئەو مێردمنداڵەی لە بنکەی سەرچنار گیانی لەدەستدا هەڵداریەوە

کوردستان 26/11/2022

Alternate Text

ئەمڕۆ، دوای ١٣ رۆژ لە بەخاکسپاردنی، گۆڕی سەهەند ئەحمەد ئەو مێردمنداڵەی لەکاتی دەستگیرکردنیدا لە بنکەی پۆلیسی سەرچنار گیانی لەدەستدا، بە فەرمانی دادوەر هەڵدرایەوە.

لەو بارەیەوە، د.بەرزان محەمەد، بەڕێوەبەری پەیمانگەی پزیشکی دادی سلێمانی بە BMC، راگەیاند:" ئەمڕۆ تەرمی ئەو مێردمنداڵە هەڵدراوەتەوە و لە ئێستادا لە پزیشکی دادی سلێمانییە".

وتیشی:" لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا دوبارە پشکنین بۆ تەرمەکە دەکرێتەوە"، بە ئاماژەدان بەوەی کە لە جاری یەکەمدا و دوای پشکنینەکان ئەوەی بۆیان دەرکەوتووە لە راپۆرتەکەیاندا نوسراوە.

شایەنی باسە، سەهەند ئەحمەد رۆژی ١٢ی تشرینی دووەم، لەکاتی دەستگیرکردنی لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەرچنار گیانی لەدەستدا، دواتر خانەوادەی ئەو مێردمنداڵە رایانگەیاند کە بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گیان لەدەستدانی کوڕەکەیان.

ئەمڕۆش، بە فەرمانی دادوەر و بە ئامادەبوونی خانەوادەکەی، تەرمی سەهەند هەڵدرایەوە و لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوودا پشکنینی نوێی بۆ دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا