ئیسماعیل مینەخان، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەولێر، بەهۆی " کەمتەرخەمییەوە" لە کار و چالاکییەکانی ساڵی ٢٠٢١ لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
بە گوێرەی نووسراوێکی فەرمی، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە وەزارەتی شارەوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر ئیسماعیل مینەخان بەڕێوەبەری گشتی گشتوگوزار هەولێر پێکهێندراوە بۆ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە کار و چالاکییەکانی ئەو بەڕێوەبەرە لە پۆستەکەیدا.
لە نووسراوەکەدا ئاماژەبەوەکراوە، لە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی لیژنەکەدا دەرکەوتووە، ئیسماعیل مینەخان بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری هەولێر کەمتەرخەمی لە کار و چالاکییەکانی ساڵی ٢٠٢١دا وەک بەڕێوەبەر هەبووە و بەوهۆیەوە بڕیاردراوە لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە.