ریزبەندی ئەو وڵاتانە راگەیەنرا کە زۆرترین شمەکیان لە تورکیاوە هاوردە کردووە

ئابوری 12/01/2023

Alternate Text

لە ساڵی رابروودا هەناردەکردنی شمەکی تورکیا بۆ وڵانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداو بە رێژەی ١٧،٨٪ گەشەی کردووە، کە داهاتەکەی زیاتر بووە لە ٣٤ ملیار دۆلار.

بە گوێرەی ئەو داتایانەی ئاژانسی ئەنادۆڵ لە ئەنجومەنی هەناردەکارانی تورکیاوە وەریگرتوون، لە ساڵی ٢٠٢٢دا عێراق پلەی یەکەمی ریزبەندی ئەو وڵاتانەی وەرگرتووە لە زۆرترین شمەکیان لە وڵاتەکەوە هاوردەکردووە، کە بەهاکەی زیاتر بووە لە ١٠ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار.

هەروەها، بە گوێرەی داتاکان، لەو ساڵەدا ئیسرائیل بە پلەی دووەم دێت کە بە بەهای ٣،٧ ملیار دۆلار شمەکی تورکی هاوردەکردووە، بەدواشیدا ئیمارات بە بەهای ٢،٤ ملیار دۆلار.

لە پلەی چوارەمیشدا هەریەک لە سوریا و قەتەر هاتوون کە بەبەهای ١،٤ ملیار دۆلار شمەکیان هاوردەکردووە.

بەپێی ئەنادۆڵ، ئاستی هاوردەکردنی شمەکی تورکیا لەلایەن سعودیەوە لە ساڵی ٢٠٢٢دا بەرێژەی ٤٠٠٪ گەشەی کردووە، کە دەکاتە بەهای ٩٤٩،٦ ملیۆن دۆلار.

جێی ئاماژەیە، تورکیا لە ساڵی ٢٠٢١دا بەهای ٢١ ملیار دۆلار شمەکی ناوخۆی هەناردەی دەرەوە کردبوو، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢٢دا ئەو ژمارەیە بەرێژەی ١٧،٨٪ بەرزبووەتەوە بۆ ٣٤،٢ ملیار دۆلار.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا